ئێرانیـیه‌کان به‌شـداریـیه‌کی زۆر له‌ ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌یاندا ده‌که‌ن

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئێرانیـیه‌کان ڕیزیان به‌سـتبوو بۆ ده‌نگدان له‌ هه‌ڵـبژادنی سه‌رۆکایه‌تی که‌ پـێشـبڕکێـیه‌کی توندی لێـکه‌وته‌وه‌ له‌ نێوان سه‌رۆکی ئێسـتای کۆنه‌پارێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد و کاندیدی ڕیفۆرمخوازه‌کان سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو میر حسێن موسه‌وی.

سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کان کامه‌ران دانشجو گوتی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی به‌شـداری له‌ ده‌نگدان ده‌که‌ن و گوتیشی بنکه‌کانی ده‌نگدان تا کاتژمێر 8 ی ئێواره‌ به‌ کاتی ئێران کراوه‌ ده‌بن.

ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگی خۆی دا و داوای له‌ ده‌نگده‌ران کرد که‌ ده‌نگ بده‌ن. داواشی له‌ ئێرانیـیه‌کان کرد له‌سه‌رخۆ بـبن و ڕێـگا له‌ هه‌ر هه‌وڵێـکی ئاژاوه‌ له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان بگرن.

هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش ده‌نگی خۆی دا و په‌یمانی داهاتوویه‌کی ڕووناکی بۆ پـێشـخسـتنی ئێران دا.

مه‌لای ڕیفۆرمخواز مه‌هدی که‌ڕووبی و سه‌رۆکی پـێشـووی سـوپای پاسـدارانی کۆنه‌پارێز موحسن ڕه‌زایی ده‌نگی خۆیان دا و له‌و هه‌ڵـبژاردنه‌ی که‌ مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی و ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌سه‌له‌ی گرنگ بوون.