هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دوو هاوڵاتی کورد له ئێران کردووه و هه‌ر یه‌که‌یان هه‌ڵوێسـتی جیای هه‌یه.
عائیشه خانم له شـاری ورمێ ده‌ڵێت نیازم هه‌یه له‌م ده‌نگدانه به‌شـداری بکه‌م و ده‌نگ بۆ میر حوسه‌ین موسه‌وی بده‌م به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌م باری خراپه‌ی ئابووری وڵاته باش بکات، به‌ڵام کاک عه‌لی له شـاری بۆکان ده‌ڵێت من له ده‌نگدانه‌کانی پـێشـووشـدا بهشـداریم نه‌کردووه و له‌مه‌ش به هه‌مان شێوه. ده‌شڵێت پـێمباشه مه‌هدی که‌ڕووبی بیباته‌وه چونکه به‌رنامه‌ی بۆ نه‌ته‌وه و ئاینزاکان هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:31 خوله‌كه.