ده‌نگدانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران و ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته‌

ئێرانیـیه‌کان له‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا ڕوویان کرده‌ سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکێـک له‌ نێوان چوار له‌ کاندیده‌کان که‌ دووانی کۆنه‌پارێز و دووانی ڕیفۆرمخوازن.

پـێشـبڕکێـکه‌ زۆر به‌هێزه‌ له‌ نێوان دووانیاندا، سه‌رۆکی ئێسـتاکه‌ی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی کۆنه‌پارێز و هه‌روه‌ها که‌ ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگاریـیه‌کی به‌هێز له‌ لایه‌ن ڕکه‌به‌ری ڕیفۆرمخواز میر حوسه‌ین موسه‌وی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـشـووی ئێران بۆته‌وه‌.

ئایا زۆربه‌ی ئه‌و 46 ملیۆن که‌سه‌ی که‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ له‌ ئێراندا کاندیدی کۆنه‌پارێز و یاخود ڕیفۆرمخواز هه‌ڵـده‌بژێرن؟
ئایا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد قۆناغی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه‌ یان نا؟
په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا تا چ ڕاده‌یه‌ک له‌سه‌ر براوه‌ی ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ ڕاوه‌سـتاوه‌؟
دروشـمه‌کانی هه‌ڵـمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی کاندیده‌کان تا چ ڕاده‌یه‌ک به‌جێ ده‌گه‌یه‌نرێن له‌ وڵاتێـکی وه‌ک ئێراندا؟
به‌شـداربوونی کورده‌کانی ئێران و ده‌نگ به‌ کام له‌ کاندیده‌کان ده‌ده‌ن؟
ئه‌مانه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ هاوکارمان شـایان پاشـا به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌کان بوون:
ئه‌حمه‌دی ئه‌سـکه‌نده‌ری، نووسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سـیاسی له‌ سوید.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـێـکه‌ره‌وه‌ی سـیاسی له‌ نه‌رویژ.
مه‌جید حه‌قی، به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵـگای ئاشـتی و گه‌شه‌پـێدانی کوردسـتان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 51:26 خوله‌که‌.