لایه‌نگرانی کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی ئێران میر حسێن موسه‌وی پـلانی ڕێـپـێوانێـکی تریان هه‌یه له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پاش هه‌ڵـبژاردنه ناکۆکیـیه له‌سه‌ره‌کانی ڕۆژی هه‌ینی.
بزووتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمسـتهکان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران داوای ڕێـپـێـدانی خۆپـیشـاندانیان کردووه، به‌ڵام تا ئێسـتا کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ئه‌و جۆره ڕێـپـێوانانیان قه‌ده‌غه‌کردووه.
موسه‌وی له ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندووه و له لایه‌نگرانی داوای کردووه خۆپـیشـاندانێـکی ئاشـتیـیانه ئه‌نجام بده‌ن و یاخود ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له مزگه‌وته‌کاندا کۆبـبـنهوه بۆ ڕێـزگرتن له‌و که‌سـانه‌ی پاش توندوتیژیـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌کان کوژراون.
ئێران پـرێس تیڤی له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاندووه که وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی کیشـوهر په‌رله‌مانی ئاگادارکردۆته‌وه له باره‌ی نائارامیـیه‌کان پاش هه‌ڵـبژاردنه‌کان که تا ئێسـتا 8 کوژراوی به‌جێـهێشـتووه.
پاسـدارانی ئێرانی له ڕۆژی چوارشهڕممه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رکوتکردنی ده‌زگاکانی میدیا و هۆشـداریـیان به ماڵپه‌ڕه ئێرانیـیه‌کان داوه له‌وه‌ی ئه‌و وتارانه بڵاو نه‌که‌نه‌وه که گرژی دروسـت ده‌کات.
په‌یامنێران و فۆتۆگرانی داموده‌زگاکانی نووچه‌ی بێـگانه تازه ڕێـگایان لێـگیراوه له بڵاوکردنه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کان و ڕووداوه ڕامیـاریـیهکان.