سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئێران توانای هه‌بێت چه‌کی ناوه‌کی دروست بکات.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی BBC له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ڕایگه‌یاند پـێیوایه ئێران ته‌کنه‌لۆژیای وهگرخسـتبێت بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی تا په‌یامێـک ڕه‌وانه بکات له‌وه‌ی که‌س ده‌ست له کاروباری وه‌رنه‌دات.
ئه‌لبه‌رادعی گوتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه مه‌به‌ستی ئێران له‌وه‌دایه که وه‌ک زلهێزێـکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بناسرێت.
ئێران ئیدیعاکانی به‌لاوه ناوه له‌وه‌ی خه‌ریکی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی بێت و ده‌ڵێت پـرۆگرامی ناوه‌کی به مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانهیهتی.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له مۆسـکۆ سه‌رۆکه‌کانی ڕووسـیا و چین دمتری مێدڤێدێڤ و هو ژینتا‌و ڕایانگه‌یاند پـێویسـته کۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی له ســروشـتی ئاشتیـیانه‌ی چالاکیـیه‌کانی ئێران دڵنیا بـبێته‌وه.