له‌شـکری ئه‌مریکایی ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ڕه‌نگه کۆریای باکور موشه‌ک به‌ره‌و دورگه‌ی پاسـیفیـک بهاوێت هه‌ر بۆیه ئه‌مریکا سـیسـتمی به‌رگری موشـه‌کی له ده‌وری هاوایی به‌هێز کردووه.
هه‌روه‌ها ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ پاراسـتنی ئه‌و سـتانه‌ی خۆی واته هاوایی ڕیوشـوێنی پـێویسـتی گرتۆته‌به‌ر.
سه‌باره‌ت به‌م پـێشـهاته‌یه ڕۆژنامه‌ی ژاپـۆنی یۆمۆری دوێنێ هه‌واڵێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت کۆریای باکور وا خۆی بۆ ته‌قاندنی موشه‌کی بالسـتی مه‌ودا درێژ به‌ره‌و دورگه‌ی هاوایی ئاماده ده‌کات که له سه‌ره‌تای مانگی ئاینده‌دا خۆی ڕه‌نگه بیهاوێت.
ڕۆژنامه‌که له زاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ژاپـۆن ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت موشه‌کی جۆری Taepodong-2 یان جۆری نوێی له 30 مانگی ڕابردووه‌وه ڕه‌وانه‌ی سه‌کۆی هه‌ڵـدانی ناوچه‌ی باکوری خۆرئاوای کۆریای باکور کراوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له وته‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران گوتیشی ئه‌و دابه‌سـتنی موشه‌کی ڕێـگر و هه‌روه‌ها ڕادارێـکی له هاوایی په‌سه‌ندکردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کۆریای باکور هێرشی موشه‌کی کرده سه‌ر ئه‌و دورگه‌یه به‌ربه‌سـتی هێرشی موشه‌کی کۆریای باکور بکات. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌مریکا زۆر له نزیکه‌وه چاودێری خۆئامادهکاریـیهکانی هه‌ڵـدانی موشه‌کی بالستی کۆریای باکور ده‌کات.