کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئیدانه‌ی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی ئێرانی کردووه و پـشـتیوانی خۆیان بۆ گه‌لی ئێران ده‌ربڕیوه تا به کراوه‌یی ڕوانینی خۆیان بخه‌نه ڕوو.
ڕۆژی هه‌ینی سـینات و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به تێـکڕای ده‌نگ ژماره‌یه‌ک بهرنووسـیان په‌سه‌ند کردووه وه‌ک به‌هێزترین پـشـتیوانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ناڕه‌زایی ئێرانیـیه‌کان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سـه‌رۆکایه‌تی ئێران.
له بهرنووسـهکاندا جه‌خت له گرنگی مافه‌کانی مرۆڤ، ئازادی سـڤیلی و سه‌روه‌ری یاسا کراوه‌ته‌وه بۆ گه‌لی ئێران. له به‌رنووسه‌که‌ی سـیانتدا هاتووه ئێسـتا کاتی ئه‌وه‌یه کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به ئاشـکرایی و بێ هیچ دوودڵـیـیهک پـشـتیوانی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت بۆ مافه بنچینه‌یییه‌کانی گه‌لی ئێران له دیارکردنی ئایندهی خۆیاندا له ژینگه‌یه‌کی ئازاد‌دا.
یاسادانه‌رانی کۆماری له ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌یان له سه‌رۆک باراک ئۆباما گرتووه چونکه هه‌ڵـوێسـتێـکی ئاشـکرای به‌هێزتر وه‌رناگرێت به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کانی ئێران.
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی CBS دا سه‌رۆک ئۆباما داکۆکی له هه‌ڵـوێسـتی خۆی کرد به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕوانیـنانهی به ئاگاهیـیهوهیه له‌سه‌ر هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران.