تاران پاش هه‌فته‌یه‌ک له‌ خۆپـیشـاندان ئه‌مڕۆ ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ بارودۆخه‌که‌ له‌ پایته‌ختی ئێران گرژی هه‌ر پـێوه‌ دیار بووه‌ وه‌لێ ئارامه‌ و هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به‌ ڕوودانی خۆپـیشـاندانی گه‌وره‌ نه‌دراوه‌.

به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا 13 که‌س له‌ میانه‌ی پـێـکدادانه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی پـۆلیس کوژراون.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ هه‌زاران ئێرانی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـۆلیس به‌ یه‌کیان دادا، ئه‌مه‌ش وه‌ک ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئاگاداریـیه‌که‌ی ڕێبه‌ری باڵای وڵاته‌که‌یان عه‌لی خامه‌نه‌ئی که‌ داوای کردبوو ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ ڕابگیرێت که‌ له‌ دژی هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به‌ سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان سـازده‌کرێت.

گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس به‌ گازی فرمێسـک ڕێژ و تێـڵا و ئاوه‌وه‌ به‌ربووبوونه‌ گیانی لایه‌نگرانی میر حسێن موسه‌وی تا بڵاوه‌ به‌ خۆپـیشـاندانه‌کانیان بکه‌ن. خۆپـیشـانده‌رانیش لای خۆیانه‌وه‌ هاواریان کردووه‌ " مردن بۆ دیکتاتۆر."

له‌ هه‌واڵێـکی دیکه‌دا، به‌پـێی ڕاپـۆرتی میدیای ئێران سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان عه‌لی لاریجانی ئاماژه‌ی کردووه‌ به‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵـکی ئێران له‌و بڕوایه‌دان ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان دوروست نیـیه‌، بۆیه‌ پـێویسـته‌ ڕێز له‌و ڕایه‌یان بگیرێت.