سه‌رۆکی کۆماری ئهنگوشێتیای باکوری قه‌وقازی ڕووسیا یونس به‌گ یـێـڤـکورۆڤ له هه‌وڵێـکی کوشـتن ڕزگاری ده‌بێت، به‌ڵام به سه‌ختی برینداربووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌یانی دووشه‌ممه کاتێـک سه‌رۆک یونس به‌گ یـێـڤـکورۆڤ به‌ره‌و کاره‌که‌ی به‌ڕێـکه‌وتبوو، له نزیـک شـاری نهزران خۆکوژێـک ماشێـنێـکی بۆمبڕێژکراوی به‌ره‌و کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی لێـخۆڕیوه و ته‌قاندوێتێوه، له ئاکامدا به لانی که‌م یه‌ک که‌س کوژراوه و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
جیسیکا گوڵۆههر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له مۆسـکۆ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:28 خوله‌كه.