ڕۆژی یه‌کشه‌ممه Press TV ی ده‌وڵه‌تی ئێران بڵاویکرده‌وه که‌وا عه‌باس عه‌لی که‌دخودایی ده‌مڕاستی شورای نیگه‌هبان گوتوویه‌تی له 50 شـاری ئێران‌دا یاری به ده‌نگه‌کان کراوه و زیاتر له 3 ملیۆن ده‌نگ جێـگای گومانن.
ئایا ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌که و سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی؟
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د حه‌بیبی چالاکوانی سـیاسی و سڤیلی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت بڕوا ناکه‌م مه‌به‌ستیان له‌و ڕاگه‌یاندنه هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌که بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:27 خوله‌كه.