گه‌واهیده‌ران له پایته‌ختی ئێران ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس بڵاویان به کۆمه‌ڵێـکی چه‌ند سه‌د که‌سی کردووه که گردبووبوونه‌وه بۆ سـازدانی خۆپـیشـاندان.
خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له مه‌یدانی هه‌فت تیری تاران کۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ژماره‌یه‌کی زۆری پـۆلیس. به‌پـێی گوته‌ی هه‌ندێـک له گه‌واهیده‌ران پـۆلیس گازی فرمێسـک ڕێژی به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاسـدارانی ئێرانی هۆشـداری به‌کارهێنانی هێزیان دابوو بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ره‌کان.
ڕادیۆی ده‌وڵه‌تی ئێران پـێشـتر ڕایگه‌یاند 457 که‌س له ڕۆژی شه‌ممه ده‌سـتگیرکراون، له‌و ڕۆژه‌ی پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی ئاسـایش و خۆپـیشـانده‌ران ڕوویدا که له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژران.
تا ئێسـتا به ڕه‌سـمی ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردن به 17 که‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه. ڕاپـۆرته‌کانی تر ده‌ڵێن وا دیاره ژماره‌ی کوژراوه‌کان له‌وه زیاتربێت. هیچ له‌و ڕاپـۆرتانه پشـتڕاست نه‌کراون، وه ئێران میدیای سه‌ربه‌خۆی له ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌کان له وڵاته‌که قه‌ده‌غه‌کردووه.
هاوکات میدیاکانی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕایانگه‌یاندووه که‌وا شـورای نیگه‌هبان سه‌لماندویه‌تی له ده‌یان شـاردا ساخته‌کاری له ده‌نگدانه‌که‌دا کراوه.
ته‌له‌فیزیۆنی Press TV ی ئێرانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی شورای نیگه‌هبان بڵاویکردۆته‌وه که‌وا ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له 50 شـاری ئێران‌دا زیاتر بووه له ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و زیاتر له 3 ملیۆن ده‌نگ جێی گومانن.