سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا برووسـکهیهکی بۆ باڵوێزخانه‌کانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ناردبوو و تیایدا ده‌سه‌ڵاتی دابوونێ بۆ بانگێشـتکردنی دیپـلۆماتانی ئێرانی بۆ ئاهه‌نگه‌کانی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریکا که له 4 ی مانگی حه‌وت سـاڵانه سـازده‌کرێن، به‌ڵام ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما له‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌شیمان بۆوه.
ئایا ئه‌مه له ئاکامی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ناو ئێرانه و یاخود له ژێر فشـاری سـیاسه‌تمه‌دارانی ناو ئه‌مه‌ریکایه؟
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر کرمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له باکوری ئه‌مه‌ریکا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:31 خوله‌كه.