توندوتیژیـیه‌کان له‌ عێراق زیاد ده‌بن

کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ وێزگه‌یه‌کی پاسـدا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا 2 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌ و 30 که‌سی دیکه‌ برینداربوون. که‌ ئه‌وه‌ش دواترین توتدوتیژیـیه‌ له‌ عێراق ڕووبدات ته‌نها چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له‌ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ شـاره‌کاندا.

هه‌ر له‌ ئه‌مڕۆشدا به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 4 کارمه‌ندانی پـۆلیس له‌ شـاری فه‌لوجه‌ له‌ خۆرئاوای پایته‌خته‌وه‌ کوژران.

هه‌روه‌ها له‌ خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا گوتی له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 بۆمب ژێر کاروانێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی له‌ ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه‌دا 9 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی برینداربوون.

هاوکات پـرسه‌ی لێقه‌وماوانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ بازاڕێـکی شـارۆچکه‌ی سه‌در له‌ به‌غدا له‌ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، که‌ 76 که‌سی تێدا کوژرا و 160 که‌سی دیکه‌ی بریندارکرد.

دانیشـتوانی ناوچه‌که‌ هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقیان تاوانبارکردووه‌ به‌وه‌ی کاری پـێویسـتیان نه‌کردووه‌ بۆ ڕێـگرتن له‌و ڕووداوه‌.

هه‌رچه‌ندێـکه‌ هه‌ردوو ڕێبه‌رانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق پـێشبینی ده‌که‌ن توندوتیژی له‌ به‌غدا چڕتربێته‌وه‌ له‌ کاتێـکدا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆیان بۆ کشـانه‌وه‌ له‌ شـاره‌کانی عێراق ئاماده‌ ده‌که‌ن.