وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌شت وڵاته پـیشـهسـازیـیهکهی جیهان G8 داوای کۆتاییهێنانیان به توندوتیژی له ئێران‌دا کرد، ئه‌وه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مشـتومڕ له ئامێزی ئه‌و وڵاته سهریههڵـدا.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا پاش کۆبوونه‌وه‌یان له ئیتالیا وه‌زیرانی ئه‌و هه‌شت وڵاته مه‌خابنی خۆیان ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژیـیانه و هانی ئێرانیان دا که ڕێز له مافه سه‌ره‌کیـیه‌کانی مرۆڤ بگرن به مافی ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه.
هه‌مان به‌یانـنامه ده‌ڵێت پـێویسـته قه‌یرانی هه‌ڵـبژاردنی ئێران له ڕێـگه‌ی گفتوگۆی دیموکراتیـیه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت.
به گوێره‌ی ڕاپـۆرته‌کان ئه‌و وه‌زیرانه ویسـتبوویان به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بڵاوبکه‌نه‌وه که تیایدا نیگه‌رانیـیان ده‌رده‌بڕی سه‌باره‌ت به توندوتیژی خوێناوی پاش هه‌ڵـبژاردن به‌بێ په‌راوێزکردنی ئێران.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ هۆشـداری سه‌باره‌ت به په‌راوێزکردنی ئێران‌دا، ئه‌وه‌ی به کارێـکی چه‌وت ناودێری کرد.
شایانی باسه ئێران بانگێشـتی ئیتالیای ڕه‌تکرده‌وه بۆ ئاماده‌بوون له کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵی هه‌شت وه‌ک میوانێـکی تایبه‌ت.