نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق داوای یه‌کگرتوویی نیشـتیمانی کردووه دوابه‌دوای ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی به‌ر له‌و واده‌یه‌ی دانراوه بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مریکا له شـاره‌کانی عێراق.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسیـیانه‌ی نێوان لایه‌نه عه‌ره‌به شیعه و سـوونـنه‌کانی عێراق پـێویسـته بۆ دڵنیابوون له سه‌قامگیری له وڵاته‌که‌دا.
نوری ئه‌لمالیکی ئه‌وه‌شی دووباره کردۆته‌وه که هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی عێراقی به ته‌واوی توانایی‌یان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی به‌رپـرسـێتی ئاسایشی کاتێـک ڕۆژی 30 شه‌ش هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ناو شـاره‌کاندا ده‌کشـێنه‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری شـاره‌کان.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تێبینی‌یه‌کانی دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما بوو که گوتی به گشـتی بارودۆخی ئاسایشی عێراق په‌ره‌ی سـه‌ندووه وێڕای توندوتیژیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه.
ڕۆژی هه‌ینی به لانی که‌م 16 که‌س کوژران به هۆی دوو هێرش له ناو به‌غدادا. پـێشـتریش هه‌ر له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به لانی که‌م 76 که‌سی تر کوژران له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له ناو بازاڕێـکی پایته‌ختی عێراقدا له گه‌ڕه‌کی شـاری سه‌در که زۆربه‌یان له شـیعه ئاینزاکانن.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووش به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنێـکی بارهه‌ڵـگره‌وه له نزیـک شـاری که‌رکوکه‌وه نزیکه‌ی 70 که‌س کوژران.