گه‌وره ئه‌فسه‌ری له‌شـکری ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق ئاماده‌ن به ته‌واوی کۆنتڕۆڵی ئاسایشی شـاره‌کانی وڵاته‌که‌یان بگرنه ده‌ست.
ئه‌دمیڕاڵ مایکڵ مۆڵن سه‌رۆکی سـتوونه هاوبهشـهکانی له‌شـکری ئه‌مریکا ده‌ڵێت ڕێبه‌ره ئه‌مریکیـیه‌کان له عێراق دڵنیان له‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌توانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رکانه‌دا بکه‌ن که ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه وا دانراوه هێزه‌کانی ئه‌مریکا تا کۆتایی ئه‌م مانگه له ناو شـاره گه‌وره‌کانی عێراقدا بکشێنـنهوه.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی گوتی ئه‌م کشـانهوهیه په‌یامێـک بۆ جیهان ده‌نێرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه عێراق ده‌توانێت پارێزگاری له خۆی بکات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیر داوای ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی کرد و گوتی ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسیـیانه‌ی نێوان گرووپه شیعه و سـوونـنهکانی عێراق پـێویسـته بۆ دڵنیابوون له سه‌قامگیری له وڵاته‌که‌دا.