ڕاپـۆرتی میدیاکانی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نن ژماردنی به‌شـێـک له ده‌نگه‌کان له ئارادایه.
ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دهسـتیـکردووه به ژماردنه‌وه‌ی 10% ده‌نگه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا.
ئه‌نجومه‌نه‌که وتی ئه‌ندامه‌کانی له ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ میر حسێن موسه‌وی کۆبوونه‌ته‌وه و وته‌بێژی ئه‌نجومه‌ن ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌که کاریگه‌ر نه‌بووه.
له لایه‌کی تره‌وه ئێران ده‌ڵێت 5 له کارمه‌ندانی ئێرانی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له تاران ئازادکراون، هه‌ر ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندی به نائارامیـیه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنی وڵاته‌که‌وه ده‌سـتگیرکرابوون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حه‌سه‌ن قه‌شقاوی له ڕۆژی دووشه‌ممه به کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانی وت پـێـنج له‌و نۆ که‌سه‌ی ده‌سـتگیرکرابوون ئازادکراون و ئه‌وانی تر ماونه‌ته‌وه و بۆ پـرسـینهوه ڕاگیراون.
ڕاپـۆرته‌کانی پـێشـووتر ده‌سـتگیرکردنی 8 کارمه‌ندی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا ڕاگه‌یاندبوو.
ڕاپـۆرتێـکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له زاری غولام حسێن موحسنی ئیجه‌یی وه‌زیری ئیتلاعات ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڵـگه‌ی هه‌یه که هه‌ندێـک له کارمه‌نده‌کان ده‌نگوباسیان کۆکردۆته‌وه له باره‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌دا.