دکتۆر مونیره‌ ئومێد باس له‌ هۆی دواخستنی دادگایـیکردنی تاوانبارانی که‌یسی فه‌یلیـیه‌کان ده‌کات

جارێـکی دیکه‌ دادگایـیکردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ دواکه‌وت که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی پـێشـووی عێراقدا به‌رپـرس‌بوون له‌ ده‌ربه‌ده‌رکردنی کورده‌ فه‌یلیـیه‌کان و بێ‌سه‌روشوێنکردنی ژماره‌یه‌کیان و هه‌روه‌ها تاڵنکردنی موڵک و ماڵیان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر مونیره‌ ئومێد سه‌رۆکی سه‌نته‌ری گلگامش بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ کوردیـیه‌کان له‌ به‌غدا کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:29 خوله‌كه‌.