له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـک له‌ که‌رکوک به‌ لایه‌نی که‌م 33 که‌س ده‌کوژرێن

له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو له‌ ناو بازاڕێـکی میللی له‌ گه‌ڕه‌کی شۆڕجه‌ی که‌رکوک به‌ لایه‌نی که‌م 33 کوژراو و زیاتر له‌ 90 برینداری لێـکه‌وته‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌میان هاوڵاتی مه‌ده‌نین.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش له‌ کاتێـکدا ڕوویدا که‌ هێزه‌ ئه‌مریکیـیه‌کان پاشه‌کشێ له‌ ناو شـاره‌کانی عێراقدا ده‌که‌ن و مه‌له‌فی ئه‌منی شـاره‌کان ڕاده‌سـتی هێزه‌ عێراقیـیه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆش له‌ که‌رکوکدا سه‌رجه‌م هێزه‌کانی پـۆلیس ئاهه‌نگیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ گێڕاوه‌.

به‌پـێی لێدوانی عه‌قید یادگار شوکر به‌رپـرسی ژوری عه‌مه‌لیاتی پـۆلیسی که‌رکوک ئۆتۆمبیله‌که‌ دانراو بووه‌ و له‌ کاتێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ که‌ بازاڕه‌که‌ ئاپـۆڕا بووه‌ له‌ هاوڵاتیـیان. بازاڕه‌که‌ش بازاڕی میوه‌ فرۆشتنه‌‌. به‌و پـێـیه‌ش ڕه‌نگه‌ ژماره‌ی کوژراو و برینداره‌کان به‌ره‌و زیاتر بچێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.