سـامی شۆڕش ده‌لێت هێزه‌کانی عیراق ناتوانن باری ئاسایش له به‌غدا و شاره‌کانی تر بپارێزن

رۆژی سێشه‌ممه‌ هێزه‌کانی عێراقی به‌ فه‌رمی کۆنتڕۆڵی ئاسایشی به‌غدای پایته‌خت و شـاره‌کانی دیکه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵاتیان گرته‌ده‌ست، ئه‌مه‌ش دوای کشـانه‌وه‌ی هێزه‌ جه‌نگاوه‌ریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ نێو شـاره‌کانی عێراقدا.

له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، سامی شۆڕش نووسه‌ر و شاره‌زای سیاسی له شاری هه‌ولێری کوردستانی عێراق ده‌لێت هێزه‌کانی پاراستنی عیراق ناتوانن باری ئاسایش له به‌غدا و شاره‌کانی تر بپارێزن. به‌رێز شۆرش هه‌روه‌ها گوتی به‌رده‌وامی توندوتیژی ده‌یسه‌لمێنێت که هێزه‌کانی عیراقی توانای به‌رقه‌رارکرندی ئاسایشیان نیه له دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:28 خوله‌كه‌.