عێراق بیره‌ نه‌وتیـیه‌کانی بۆ گرێبه‌ست ده‌خاته‌ ڕوو

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حکومه‌تی عێراقی گرێبه‌سـتی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌شت بیری مه‌زنی نه‌وت و گازی خسته‌ پـێشـه‌بڕکێ و ملمانێـیه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ک ڕێـکه‌وتنی له‌سه‌ر یه‌ک له‌ بیره‌کان کرد.

کۆمه‌ڵێـکی بازرگانی له‌ نێویاندا BP و CNPC ی چینی سه‌ودای گرێبه‌سـتێـکیان قبوڵ‌کرد بۆ فراوانکردنی به‌رهه‌مهێنان له‌ گه‌وره‌ترین بیری نه‌وت له‌ ڕومێڵه‌ له‌ باشوری عێراق.

کۆمه‌ڵێـک که‌وا ExxonMobil ی تێدا بوو مه‌رجه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌وا ده‌رفه‌تی 2$ له‌ سه‌رووی که‌مترین بڕی دیارکراو به‌ کۆمپانیـیه‌کان ده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێـک نه‌وت.

هه‌رچی کۆمپانیا بیانیـیه‌کانه‌ داوای نزیـکه‌ی دووبه‌رابه‌ر یان زیاتری ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یان کردبوو.

کۆمه‌ڵی BP داوای خۆی هه‌ڵـگه‌ڕانده‌وه‌ و گره‌وی گرێبه‌سـته‌که‌ی به‌ده‌سـتهێنا.

هه‌ندێ له‌ بیری نه‌وتی بچوک‌تر سه‌رنجی هیچ کۆمپانیایه‌کی ڕانه‌کێشـا، وه‌ کۆمپانیای دیکه‌ داوای گه‌لێـک زیاتریان کرد له‌و دوو دۆلاره‌ی به‌غدا بۆ هه‌ر به‌رمیلێـک پـێشـنیاری کردبوو.