ڕێـکخراوه‌ی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکایی هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن له ده‌رکردنی هیندۆراس له گرووپی ناوچه‌که ئه‌گه‌ربێت و سه‌رۆک مانۆێل زێلایا سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دانهنێنهوه.
سـکرتێری گشـتی ڕێـکخراوه‌ی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا OAS خۆسێ میگێل ئینسولسـا سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت ڕێبه‌رانی کوده‌تا له‌شـکریـیه‌که سێ ڕۆژیان به‌ده‌سـته‌وه هه‌یه بۆ سه‌رله‌نوێ دانانه‌وه‌ی زێلایا.
ئینسولسـا پاش چه‌ندین کاتژمێر له وتووێژهکردن له باره‌گای ڕێـکخراوه‌که له واشـنتن دی‌سی ئه‌و بڕیاره کۆتایییه‌ی ڕاگه‌یاندووه.
زێلایا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به زۆر له پـۆسـته‌که‌ی لادرابوو هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی که دانرابوو بۆ ڕیفۆرمکردنی ده‌سـتوری وڵاته‌که.
سه‌رۆک ده‌ڵێت ئه‌و پـلانی هه‌یه له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌رجه‌نتینی و ئیکوادۆریـیهکهی بگه‌ڕێته‌وه هندۆراس.