سه‌رۆکی پـۆلیسی ئێران ده‌ڵێت 20 که‌س کوژراون و فره‌تر له 1000 که‌سیش ده‌سـتگیرکراون هه‌ر له پاش هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌وه.
ئاژانسی په‌یام و نوچه‌ی فارس له زاری ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاده‌گه‌یه‌نێت زۆربه‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی ده‌سـتگیرکراون ئازادکراون و ئه‌وانه‌ی تر ئاڕاسـته‌ی دادگای شـۆڕش و گشـتیـیه‌کان له تاران کراون.
گرووپی مافه‌کانی مرۆڤ ژماره‌ی مردنه‌کانیان له‌وه زۆرتر داناوه.
ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان به ئۆپـۆزیسـیۆن هۆشـداری داوه که ئیتر خۆپـیشـاندان دژ به هه‌ڵـبژاردنه‌کان نه‌که‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه ئێران ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به که‌ڕووبی له بڵاوکردنه‌وه ڕاگرتووه، ئه‌مه‌ش به هۆی تاوانبارکردنی حکومه‌ت به نایاسایی. که‌ڕووبی به‌ڵێنی داوه به‌رده‌وام بێت له دژایه‌تیکردنی سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان.