له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پلاندانان بۆ کوده‌تایه‌کی له‌شکری له تورکیا، گرژی و ئالۆزی نێوان حکومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان و ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شکری زیادی کردووه. هه‌ر به گومانی پلاندانان بۆ ئه‌و کوده‌تایه، کۆلۆنێلێکی له‌شکری تورکیا له لایه‌ن دادگایه‌کی سیڤیله‌وه ده‌ستگیر کراو دواتر ئازاد کرا.
له‌م باره‌یه‌وه هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ل پارێزه‌ر و شاره‌زای سیاسی سه‌باحه‌دین کۆرکماز له دیاربه‌کر کردووه.
به‌رێز کۆرکماز ده‌لێت گرتنی ئه‌و کۆلۆنێله به‌شـێکه له‌و هه‌وڵانه‌ی که له دژی رێکخراوی ناقانونی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ده‌درێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.