وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا باڵوێزه‌کانی ئێرانیان بانگێشـت کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له دژی ده‌سـتگیرکردنی کارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له تاران ده‌ربـبڕن.
له‌و باره‌یه‌وه لێـپـرسـراوان ده‌ڵێن ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ له کۆبوونه‌وه‌که‌یان له برۆکسـل له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕێـکه‌وتن.
هاوکات به‌رپـرسـانی یه‌کێتی ئه‌وروپا وا تاووتوێی گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی زیاتر له دژی ئێران ده‌که‌ن، له‌وانه سه‌پاندنی پـێدانی ڤیزه به به‌رپـرسـانی ئێرانی.
له‌لایه‌کی تره‌وه کاسه‌یه‌تیـیه‌کی پایه به‌رزی ئاینی ئێرانی ده‌ڵێت هه‌ندێـک له کارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا به تۆمه‌تی گوایه هه‌بوونی ده‌سـتیان له خۆپـیشـاندانه‌کانی دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له ئێران، هه‌ر بۆیه هه‌ندێـکیان دادگایی‌ده‌کرێن.
له‌و باره‌یه‌وه ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی ئه‌مڕۆ له میانه‌ی وتاری هه‌ینیدا گوتی هه‌ندێـک له کار هه‌ڵـسوڕێنه‌رانی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له تاران دانیان به‌وه دانا هه‌وڵی تێـکدان و خۆشـکردنی نائارامیـیان له ئێرانداداوه، ئه‌و که‌سـانه‌ش ئێسـتا ڕووبه‌ڕووی دادگایی ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئایه‌توڵڵا جه‌نه‌تی دۆسـتێـکی نزیـکی ڕابه‌ری باڵای ئێرانیـیه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو 9 کارمه‌ندی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانی له تاران ده‌سـتگیرکران، به‌ڵام حکومه‌تی به‌ریتانا ده‌ڵێت 2 له کارمه‌ندانی که ده‌سـتگیرکرابوون هێشـتا هه‌ر له گرتووخانه‌دان.
له‌و باره‌یه‌وه ئۆفیسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ نیگه‌رانی ده‌ربڕی و گوتی وا لێـکۆڵینه‌وه له‌و هه‌واڵه ده‌کات که ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و کارمه‌ندانه دادگایی بکرێن.
هاوکات یه‌کێتی ئه‌وروپا داوا له ئێران ده‌کات سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی به‌ریتانی ئازاد بکه‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه به‌رپـرسـانی یه‌کێتی ئه‌وروپا تاووتوێی پـێشـنیازێـکی به‌ریتانی بۆ هه‌موو 27 ئه‌ندامی یه‌کێتیـیه‌که ده‌که‌ن که داوا ده‌کات نێردراوه‌کانیان له ئێران بکشـێنـنه‌وه.