به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سـوریا سـتایشی باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات و ده‌ڵێت ئاره‌زوو ده‌کات بانگێشـتی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بکات بۆ سـوریا.
سـانا ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی سـوریا ده‌ڵێت سه‌رۆکی سـوریا بروسـکهیهکی پـیرۆزبایی بۆ سه‌رۆک ئۆباما ناردووه به بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکاوه، له‌و بروسکهیهشـدا سـتایشی سه‌رۆک ئۆباما کراوه له‌سه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌ی باسی ده‌کات و له بروسـکهکهدا هاتووه ئه‌و به‌هایانه ئه‌وانه‌ن که ئه‌مڕۆ بۆ جیهان پـێویسـتن.
به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سـوریا بانگێشـتکردنێـکی نافه‌رمی سه‌رۆکی ئه‌مریکای کردووه له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی سـکای.
ئه‌لئه‌سه‌د گوتوویه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆڵێـکی تایبه‌تی هه‌یه وه‌ک گه‌وره‌ترین هێز، به‌ڵام کاتی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ده‌که‌وێته سه‌ر سه‌رۆک ئۆباما.
سه‌رۆکی سـوریا گوتووشیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ده‌شێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆبامادا له‌سه‌ر هه‌موو شـتێـک کۆک نه‌بن، وه‌لێ ده‌ڵێت به‌م ڕێـگه‌یه ده‌توانرێت که‌لێنی نێوانیان دابخرێت.