پـوتن ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ڕووسیا و ئه‌مریکا باشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر واشنتن واز له‌ سیستمی موشه‌کی بهێنێت

ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسـیا ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕووسیا به‌ره‌وپـێش ده‌چه‌ن ئه‌گه‌ربێت و واشنتن ده‌سـتبه‌رداری پـلانه‌کانی بێت بۆ دانانی سیسـتمی موشه‌کی به‌رگری له‌ ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا.

ڤلادیمیر پـوتن جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌ ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ هاوکاریـیه‌کی کاریگه‌رانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و په‌یوه‌ندیـیانه‌ که‌وتۆته‌ سه‌ر وازهێنانی ئه‌مریکا له‌ وه‌ک ده‌ڵێت بیرکردنه‌وه‌ی زیاد له‌ پـێویست له‌ ناتۆ، وه‌ ڕاگرتنی فراوانکردنی هاوپه‌یمانێتی له‌شـکری.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له‌ سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆبامایه‌ بۆ مۆسـکۆ به‌ مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لووتکه‌یی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیادا.