ئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران که له 12 ی مانگی شه‌شی ڕابردوو ئه‌نجامدرا سه‌رکه‌وتنێـکی مه‌زنی به سه‌رۆکی ئێسـتا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی به‌رپابوونی خۆنیشـاندانی ڕۆژانه بۆ پـشـتیوانی له کاندیدی ڕیفۆرمخواز میر حسێن موسه‌وی.
هه‌ڵبه‌ته سه‌ره‌تا خۆنیشـاندانهکان نائارامیـیه‌کی توندیان به‌خۆوه بینی و ئێران له‌وه‌تای شـۆڕشی ئیسلامی له سـاڵی 1979 وه شـتی وای به‌خۆوه نه‌بینیوه، به‌ڵام دواتر پاش هه‌ڕه‌شه‌ی ڕێبه‌ری باڵا و شـورای نیگه‌هبان و حکومه‌تی توندڕه‌وی ئێران بۆ سه‌رکوتکردنی خۆنیشـاندانهکان و به توندی سـزادانی خۆنیشـانده‌ران ئێسـتا ئه‌و خۆنیشـاندانانه کزبوونهتهوه، به‌ڵام میر حسێن موسه‌وی داوای درێژه‌دان به خۆنیشـاندانهکان ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ناڕه‌وایه و له هه‌مان کاتدا سه‌رۆکی پـێشـوو ڕیفۆرمخوازی سه‌ره‌کی محه‌مه‌د خاته‌می ده‌ڵێت کێشه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکی ئێران کوده‌تایه‌که دژی دیموکراسی.
به لایه‌کی تره‌وه هه‌ڵـوێسـتی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به ڕژێمی ئێران هه‌ر دێت و توند ده‌بێت، به تایبه‌تی پاش گرتنی ژماره‌یه‌ک له کارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا و په‌ره‌سـه‌ندنی پـێشـێلیـیهکان له دژی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری باسه‌کانی به‌رنامه‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای سـیاسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نه‌رویژ.
شه‌هاب شه‌یخی، ڕۆژنامه‌وان له ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:22 خوله‌كه.