وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشور ده‌ڵێت کۆریای باکور ژماره‌یه‌ک موشه‌کی له که‌ناره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یه‌وه هه‌ڵـداوه، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی هاوشـێوه دێت که هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامی دا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان کۆریای باکور به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و موشه‌کانه‌ی هه‌ڵـداوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی Yonhap له‌سه‌ر زاری کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکریـیه‌وه بڵاوی ده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن پـێده‌چێت ئه‌و موشه‌کانه جۆرێـکی مه‌ودا کورتی موشه‌کی سکه‌د Scud بن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م تاقیکردنه‌وه موشـه‌کیـیانه‌ی کۆریای باکور له‌و ده‌مه‌دا دێت که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خه‌ریـکی ئاهه‌نگـگێڕانه به بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی‌یه‌وه. کۆریای باکور پـێشـتریش هه‌ر ئه‌وه‌ها له ڕۆژانی پـشـووی ئه‌مریکادا تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی و ناوه‌کی کردووه.
ئه‌مریکا و وڵاتانی دراوسێی کۆریای باکور چوار تاقیکردنه‌وه موشه‌کیـیه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی کۆریای باکوریان به کارێـکی ئازراندن ناوزه‌دکرد، داواشـیان لێـکرد بۆ سه‌ر مێزه‌کانی دانوسـتاندنی تایبه‌ت به داماڵینی چه‌کی ناوه‌کی بگه‌ڕێته‌وه.