ڕۆژی سێشه‌ممه چه‌ند بانکێـک له ئه‌ڵمانیا و نه‌مسـا و سویسرا له ڕاگه‌یاندنێـکی هاوبه‌شـدا گوتیان ئه‌وان چێتر کۆمه‌کی تورکیا ناکه‌ن له‌و پـرۆژه به‌نداوه‌ی که به نیازه له شـاری حه‌سه‌ن کێفی مێژوویدا دروستی بکات، چونکه ناتوانێت مه‌رجه‌کانی ناو گرێبهسـتهکیان له‌گه‌ڵیاندا جێبه‌جێ بکات.
له‌و باره‌یه‌وه ئیبک تاشلوو له ڕێـکخراوی ده‌سـتپـێشـخه‌ری و پاراسـتنی ژیان له حه‌سه‌ن کێف له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت تورکیا ناتوانێت بێ دانی قه‌رزی ئه‌و بانکانه پـرۆژه‌ی به‌نداوی حه‌سه‌ن کێف ته‌واو بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.