له‌ ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له‌ ته‌له‌عفه‌ر زیاتر له‌ 40 که‌س ده‌کوژرێن

کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا دوو هێرشبه‌ری خۆکوژ له‌ شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر خۆیان ته‌قاندۆته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 40 که‌س کوژراون و 78 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.

پـۆلیس ڕایگه‌یاندووه‌ که‌وا له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا که‌ له‌ دوری 400 کیلۆمه‌تر له‌ باکوری خۆرئاوای به‌غدا ڕوویدا هێرشبه‌ری یه‌که‌م هێله‌کێـکی پـڕ له‌ که‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی له‌به‌ردا بووه‌ کاتێـک که‌ خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌. هێرشبه‌ری دووهه‌میش له‌ چه‌ند خوله‌کێـک پاش ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌ له‌و کاته‌ی که‌ خه‌ڵـکی به‌ره‌و شـوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ ڕۆیشـتوون تاوه‌کو یارمه‌تی قوربانیـیان بده‌ن.

هاوکات پـۆلیسی به‌غدا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌وا له‌ زوویه‌کی ئه‌مڕۆدا ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی دیکه‌ له‌ گه‌ڕه‌کی سه‌در بووه‌ هۆی کوشـتنی به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 6 که‌س و برینداربوونی 16 که‌سی دیکه‌.

جێی باسه‌ له‌ پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ناو شـاره‌کان، عێراق زنجیره‌یه‌ک هێرشی خوێناوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. ئه‌وه‌ بوو دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش له‌ ئاکامی زنجیره‌یه‌ک هێرشی ته‌قینه‌وه‌دا له‌ ده‌وروبه‌ری شـاری موسڵ به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 14 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 30 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ موسڵ ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه‌.