فهرماندارێـکی ئێرانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هۆشـداری داوه که‌وا هێزه‌کانی ئاسایش شـکست به هه‌ر هه‌وڵێـک ده‌هێنن که بۆ ئه‌نجامدانی خۆپـیشـاندان بدرێت، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا که بانگه‌شه‌ی سـازدانی ڕێـپـێوان له لایه‌ن گرووپه‌کانی ئۆپـۆزیسـیۆن کراوه.
ئه‌م هۆشـداریـیهش وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که بۆ ئه‌و بانگهشـانهی کراون بۆ سـازدانی ڕێـپـێوان له لایه‌ن گرووپه‌کانی ئۆپـۆزیسـیۆن له یادی 10 هه‌مین سـاڵڕۆژی په‌لاماردانه‌کانی دژی خوێندکاران له تاران ڕوویانداوه.
فه‌رمانداری تاران مورته‌زا ته‌مه‌دون گوتوویه‌تی تۆڕه‌کانی دژ به شـۆڕش بانگه‌شه‌ی خۆپـیشـاندانیان کردووه. ئه‌م جۆره بانگهشـانهش له ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزیسـیۆن بڵاوکراونه‌ته‌وه.
ئه‌م جۆره خۆپـیشـاندانانهش له دوابه‌دوای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 12 ی مانگی شه‌شه‌وه ده‌سـتیان پـێـکردووه دوای ئه‌وه‌ی به‌ربژاری ڕیفۆرمخوازی سه‌رنه‌که‌وتوو میر حسێن موسه‌وی و لایه‌نگرانی سـووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فڕتوفێـڵ له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا کراوه، وه دان به بردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئهحمهدینهژاددا ناهێنن.
تاکو ئێسـتاش پـۆلیسی ئێرانی زیاتر له 1000 بزاڤکاری سـیاسی و ڕۆژنامه‌وانان و چه‌ند که‌سـانی دیکه‌یان ده‌سـتگیرکردووه که ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیـیان به خۆپـیشـاندانه‌کانی دوای ههڵـبژاردنهکانهوه هه‌بووه. به‌پـێی قسه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانیش زۆربه‌یان ئازادکراون.