په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر دواخسـتنی ڕاپـرسی ده‌سـتور کۆده‌بێته‌وه‌

په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌نجام دا بۆ وتووێـژکردن له‌سه‌ر هه‌ڵـوێسـتی کۆمسـیۆنی باڵا ده‌رباره‌ی ڕاپـرسی ده‌سـتوری هه‌رێم که‌ له‌ ڕۆژی 6 ی حه‌وت کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو که‌ ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌سـتوری هه‌رێم له‌ ڕۆژی 25 ی حه‌وت هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم ناکرێت.

عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:13 خوله‌كه‌.