هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که ده‌نگوباسی هه‌ڵـبژاردنی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق که‌وته ئاراوه باسـکردنی گۆڕان و گۆڕانکاریش له‌گه‌ڵیدا ڕه‌وتی ده‌کرد. گۆڕان ئه‌گه‌ر وه‌ک مانا فراوانه‌که‌ی لێی بڕوانرێت یه‌کێـکه له‌و چه‌مکانه‌ی ڕه‌هه‌ندی جیاجیای هه‌یه، له ڕووی جیهانبینیشه‌وه خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌کرێت.
بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی پانۆراما له ڕه‌هه‌ندی گۆڕان له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌وه ده‌دوێن، ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی ڕۆژی 25 ی حه‌وتی داهاتوو، ئایا گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی به دوای خۆیدا دێنێت یان نا؟.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که ژنان و ئافره‌تان ڕۆڵێـکی کارایان هه‌بێت له هۆڵی په‌رله‌ماندا به شـێوه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هۆڵه‌دا ڕه‌نگی خۆی بداته‌وه.
یه‌کێـک له‌و گله‌یی‌یانه‌ی له‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێسـتای هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کرێت ئه‌وه بووه که نوێنه‌رانی ژنان و ئافره‌تان و خوشـکان و دایکان له په‌رله‌ماندا نه‌یانتوانیوه گوڕێـگ بده‌نه کێشه ڕاسـته‌قینه‌که‌ی خۆیان.
له به‌رامبه‌ریشـدا ڕایه‌کی تری پـێچه‌وانه هه‌یه که ده‌ڵێت نوێنه‌رانی ژنان و ئافره‌تان هه‌وڵی به‌جێ و گونجاویان داوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 15:38 خوله‌كه.