فریاد ڕه‌واندزی گوته‌بێژی لیسـتی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی " الإتحاد" له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت لێژنه‌ی هه‌موارکردنی ده‌سـتوری عێراق تا ئێسـتا گۆڕانکاری له نزیکه‌ی 71 مادده‌ی دهسـتوریدا کردووه. گۆڕانکاریـیهکانیش بریتین له گواستنه‌وه‌یان بۆ شـوێنێـکی دیکه‌ی ناو ده‌سـتوره‌که، گۆڕین له ڕوی زمانهوانیـیهوه، نه‌هێشتنی هه‌ر ناڕوونیـیهک تیایاندا، هه‌روه‌ها زیادکردنی مادده و بابه‌تی نوێی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:30 خوله‌كه.