له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـک له‌ پارێزگای ئه‌نباری عێراق 6 که‌س ده‌کوژرێن

کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژراون که‌ دووانیان پـۆلیسی هاتوچۆبوون، هه‌روه‌ها 16 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

هێرشه‌که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ کراوه‌ته‌ سه‌ر خاڵێـکی پشـکنینی هێزه‌کانی پـۆلیس له‌ دووڕیانی شـاری ڕومادی ناوه‌ندی پارێزگاکه‌.

دکتۆرێـک به‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رزی گوتووه‌ ڕه‌نگه‌ ژماره‌ی کوژاروه‌کان زیادبـبێت به‌هۆی سه‌ختی برینی هه‌ندێـک له‌ برینداره‌کان.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ گۆران ته‌وفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:13 خوله‌كه‌.