ڕێـکخراوێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت هه‌واڵه‌کان له نه‌خۆشـخانه و کهسـوکاری قوربانیـیانهوه له ئێران وای نیشـان ده‌ده‌ن که ژماره‌ی کوژراوانی خۆپـیشـاندانی دوای هه‌ڵـبژاردنی ئه‌و وڵاته که 20 ی مانگی شه‌شی ڕابردوو سـازدرا ده‌گاته سێ هێندی ئه‌و ژماره‌یه‌ی حکومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاندبوو.
هه‌ڵمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له پـێناو مافه‌کانی مرۆڤدا له ئێران ڕایگه‌یاند سێ نه‌خۆشـخانه نزیـک له خۆپـیشـاندانه سهرهکیـیهکانهوه 34 ته‌رمی خۆپـیشـانده‌ریان ڕه‌وانه‌ی مردووخانه‌کان کردبوو.
هه‌مان ڕێـکخراو ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ژمارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی که ئاگایان له تۆماره‌کانی مردووخانه‌کان هه‌یه.
پـێشـووتر ڕادیۆی سه‌ر به حکومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاندبوو که نزیکه‌ی 10 خۆپـیشـانده‌ر کوژرابوون.
شـایانی باسه پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به ڕاده‌یه‌کی زۆری ده‌نگ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بهدهسـتهێنایهوه خۆپـیشـاندان له ئێران‌دا سهریههڵـدا و ڕابه‌رانی ڕکه‌به‌ر ده‌ڵێن سـاخته و فرتوفێـڵ له پـرۆسه‌ی ده‌نگداندا ڕوویداوه.
له هه‌واڵێـکی تردا ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به ده‌یان خۆپـیشـانده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی خۆپـیشـانده‌ری ته‌مه‌ن 19 سـاڵ زۆراب ئه‌عرابی مۆمیان بڵند کرد و دروشـمیان ده‌چڕی.
ناوبراو له‌وه‌ته‌ی خۆپـیشــاندانهکانهوه بێسه‌روشوێن بووه و به‌م دوایـیه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێران کهسـوکاری به‌ڕێز زۆرابیان ئاگادارکردبۆوه که ناوبراو کوژراوه.