هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا نکوڵی له‌و هه‌واڵانه کردووه که ده‌ڵێن ئه‌مریکا فشـاری خسـتۆته سه‌ر هیندسـتان تا په‌ره بدات به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ پاکسـتاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا که نیوده‌لهی له‌و بڕوایه‌دایه ئیسلام ئاباد کارێـکی ئه‌وتۆی نه‌کردووه بۆ ڕاگرتنی تێرۆریزم له سـنوورهکانیـیهوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له پایته‌ختی بازرگانی هیندسـتان (مۆمبای) لێـدوانێـکی دا بۆ په‌یامنێران، واته له‌و شـارهوهی که له مانگی یازده‌ی ڕابردوودا له ئاکامی هێرشێـکی تێرۆرکاری 166 که‌س کوژران، هیندسـتانیش له‌و بڕاویهدایه ئه‌و تێرۆریســانهی هێرشه‌که‌یان کردووه په‌یوه‌ندیـیان به پاکسـتانه‌وه هه‌یه.
خانم کلنتن له‌و لێـدوانه‌یدا ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی پاکسـتان له چه‌ند مانگی ڕابردوودا کاری زۆری کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتی تێرۆریزم له وڵاته‌که‌یدا که هه‌روادێت و له گه‌شه‌کردندایه، وه باسی له‌وه‌ش کردووه که ده‌شێت به‌م زووانه هه‌نگاو بگیرێته‌به‌ر تا ئه‌وانه‌ی به‌رپـرسن له هێرشه‌که‌ی مۆمبای بخرێنه به‌رده‌م دادگا.