شاعیرێـک له نێو هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆیدا به تێڕامان له شـته‌کان ناسـرابوو. به وردبوونه‌وه له هه‌موو هه‌نگاوێـکدا، به قاڵبوونه‌وه له نووسینی شیعردا، ته‌نانه‌ت که شیعری هاوڕێـیه‌کی خۆشی ده‌خوێنده‌وه ده‌یگوت ناکرێت هه‌روا به سهرپـێـیی ئه‌م شیعره یان ئه‌م ده‌قه بخوێنرێته‌وه.
له یادمه ده‌یگوت پـێویسته بۆ هه‌ر خوێندنهوهیهکبێت خۆتی بۆ ئاماده بکه‌یت. نه هه‌ر ئه‌وه‌نده ته‌نانه‌ت که ئاوات ئه‌حمه‌د ده‌چووه سه‌ردانی پـێشـه‌نگایه‌کی هونه‌ری شـێوه‌کاری یان که ئاماده‌ی نمایشـتێـکی شـانۆییش ده‌بوو دواتر به زمانێـکی شیعر ئامێزه‌وه باسیانی ده‌کرد.
ئینجا له به‌رنامه‌ی ئه‌م جاره‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا باسی شیعر له‌گه‌ڵ ئاوات ئه‌حمه‌ددا ناکه‌م، چونکه هێنده‌ی ئاگاداربم ئه‌م شـاعیرهی پـێشـوومان له سـاڵی 1995 وه به لای شیعردا نه‌چووه و زیاتر له بواری هزر و ڕۆشـنبیریدا کارده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:11 خوله‌كه.