که‌ریم سـنجاری وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت لیژنه‌یه‌کی باڵا به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و بۆ سه‌رپه‌رشتی باری ئاسایش له ڕۆژی هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا پـێـکهێنراوه و پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆ له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک تیایدا ئه‌ندامن. ده‌شڵێت له هه‌مان کاتدا له هه‌رسێ پارێزگاکه لیژنه‌یه‌کی دیکه پـێـکهێنراوه به سه‌رۆکایه‌تی پارێزگاره‌کان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:29 خوله‌كه.