ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری هه‌ڵوێستی عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوک به‌رز ده‌نرخێنێت

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان نوێنه‌ری عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوک ( جبور، دلێم، جومێله‌، جه‌نابی، ئه‌لبوحه‌مدان، لهێب) نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی کردووه‌ و تیایدا گوتوویانه‌ ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی نزیکه‌ی 3 ملیۆن که‌س ده‌که‌ن و پـشتیوانی له‌ جێبه‌جێـکردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق ده‌که‌ن، چونکه‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک به‌ شـێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردســتان باشترین زامنه‌ بۆ یه‌کێتی خاکی عێراق.

ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم هه‌ڵوێستی ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ به‌رز ده‌نرخێنێت و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ به‌ ته‌ن داهاتووی عێراقه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و شـتانه‌ی له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێندا ئه‌نجام‌دراون لابـبرێن و شێویه‌کی دیکه‌ی له‌ پـێکه‌وه‌ ژیان بێته‌ کایه‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:16 خوله‌كه‌.