ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی کوردسـتان ئه‌نجام‌ده‌درێت

خاتوو حه‌مدیـه‌ حوسه‌ینی سه‌رۆکی کارگێڕی کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌ پـرێس کۆنفرانسێـکدا بۆ میدیاکان ڕایگه‌یاند که‌وا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ 23 ی مانگی حه‌وت پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌نجام‌ده‌درێت و له‌ کاتژمێر 8 ی به‌یانی ده‌ستپـێده‌کات و تا 6 ی ئێواره‌ به‌رده‌وام‌ده‌بێت. گوتیشی سه‌رجه‌م پـێداویسـتیـیه‌ لۆجیسـتیـیه‌کان بۆ پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردسـتان و پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و که‌رکوک و ئه‌لئه‌نبار و به‌غدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته‌ ئاماده‌کراون.

هاوکات کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ده‌بێت هه‌موو بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردن ڕابگیرێن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:44 خوله‌كه‌.