جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جۆ بایدن به‌ڵێنی دابینکردنی پـشـتیوانی دا بۆ سه‌روه‌ری خاکی جۆرجیا، به‌ڵام کرده‌ی له‌شـکری ڕه‌تکرده‌وه بۆ لکاندنه‌وه‌ی دوو هه‌رێمی دابڕاوی جۆرجیا ئه‌وانه‌ی ئێسـتا ڕووسیا به وڵاتی سه‌ربه‌خۆ دهیانـناسێت.
به‌ڕێز بایدن ئه‌مانه‌ی له میانه‌ی وتارێـکدا بۆ په‌رله‌مانی جۆرجیا ڕاگه‌یاند و داوای له کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی کرد که دوای هه‌ڵوێستی ڕووسیا نه‌که‌ون سه‌باره‌ت به دانپـیادانانیان به سه‌ربه‌خۆیی ئۆسیتیای باشور و ئهپغازیادا.
هه‌روه‌ها بایدن هانی ڕووسیای دا بۆ ڕێـزگرتن له‌و ئاگربه‌سـته‌ی که کۆتایی به شه‌ڕی کورت خایه‌نی نێوان ڕووسیا و جۆرجیادا له سـاڵی 2008 دا. به‌ڕێز بایدن پشـتیوانی ئه‌مریکای دووپات کرده‌وه بۆ خواسـتی ئه‌ندامێتی جۆرجیا له ناتودا.
جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌مانه‌ی له دوا ڕۆژی گه‌شـته‌که‌ی بۆ جۆرجیا و ئۆکرانیا ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی سێ ڕۆژی خایاند به ئامانجی دووپاتکردنه‌وه پـشـتیوانی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و دوو وڵاته.