نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێت به‌پـێی ده‌سـتوری عێراق کێشه‌کانمان له‌گه‌ڵ کوردسـتاندا چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ ئنسـتتیوتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئاشـتی بنکه‌ له‌ واشـنتن کۆڕێـک بۆ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی سـازکرا و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌وێ ئاماده‌ بوو و ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌.

نوری ئه‌لمالیکی له‌ میانه‌ی قسه‌کانیدا باسی له‌ کێشه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتاندا کرد و گوتی ئه‌مه‌ کێشه‌یه‌که‌ به‌ میرات له‌و ڕژێمه‌ دیکتاتۆریـیانه‌‌ ماوه‌ته‌وه‌ که‌ حوکمڕانی عێراقیـیان کردووه‌، وه‌ یه‌کێـکه‌ له‌ هه‌ره‌ مه‌سه‌له‌ مه‌ترسیداره‌کانی هه‌موو حکومه‌ته‌کانی عێراقی ماندوو کردووه‌، وه‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌کێـک و هه‌موو جۆره‌ گه‌مارۆیه‌ک و هه‌موو شـێوازێـکی برسێتی‌کردنی تیادا به‌کارهێنراوه‌ دژی گه‌لی کورد.

پاشـان ده‌ڵێت دوای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی کوردسـتان وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ئه‌نجام‌ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌کان به‌پـێی ده‌سـتوری عێراق.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:29 خوله‌كه‌.