فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌ڵێت ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردسـتان به‌ باشی به‌ڕێوه‌چووه‌

فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ئه‌نجام‌درا به‌ شـێوه‌یه‌کی باش به‌ڕێوه‌چوو و هیچ ڕووداوێـک نه‌بووه‌ که‌ پـێویسـتی به‌ ده‌سـتێوه‌ردانی کۆمسیۆنه‌که‌یان بووبێت، به‌ڵام ده‌شڵێت 28 سـکاڵایان له‌ قه‌واره‌ به‌شـداربووه‌کانه‌وه‌ پـێـگه‌یشـتووه‌.

عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:26 خوله‌كه‌.