هه‌ڵـبژاردنی 25 ی حه‌وت و ڕێڕه‌وی دیموکراسی له‌ کوردسـتاندا

سبه‌ی شه‌ممه‌ 25 ی حه‌وت ده‌نگده‌رانی کورد له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌چنه‌ سه‌ر سـندوقه‌کانی ده‌نگدان و نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌ هه‌ڵـده‌بژێرن و هه‌روه‌ها ده‌نگیش بۆ دیاریکردنی سه‌رۆکی داهاتووی هه‌رێمه‌که‌ ده‌ده‌ن.

هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردن وه‌ک زۆرێـک له‌ نێوه‌نده‌کانی هه‌واڵیش ئاماژه‌یان پـێـکردووه‌ به‌ شـێوه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک باش به‌ڕێوه‌چووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی گرفتێـکی وا هاتبێته‌ ئاراوه‌ که‌ مشـتومڕێـکی توندی لێـبکه‌وێته‌وه‌.

بۆ به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌مڕۆ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح مێزگردێـکی بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ سـازکردووه‌:
ڕێبین ڕه‌سـوڵ سه‌رۆکی ڕێـکخراوی ئاسـک بنکه‌ له‌ هه‌ولێـر.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، ڕۆژنامه‌وان له‌ شـاری سـلێمانی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 15:11 خوله‌كه‌.