شاهۆ سه‌عید وته‌بێژی لیسـتی گۆڕان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت به گشتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان چاک به‌ڕێوه ڕۆیشـتوون و ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌سـتمان پـێـکرد جۆش و خرۆشێـکی زۆر له لایه‌ن هاوڵاتیـیانه‌وه هه‌بوو بۆ به‌شـداریکردن له ده‌نگدانه‌که‌دا. ده‌شڵێت به‌ڵام هه‌ندێـک تێبینیمان لای خۆمانه‌وه تۆمارکردووه و داومانه به کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کان، له‌وانه به‌شـداریـکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وانه‌ی له ده‌نگدانه تایبه‌ته‌که‌ی 23 ی مانگدا ده‌نگیان دابوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:12 خوله‌كه.