شـاهۆ سه‌عید ده‌ڵێت پـێشـلکاری گه‌وره‌ له‌ پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ولێر و دهۆکدا کراوه‌

دکتۆر شـاهۆ سه‌عید وته‌بێژی لیسـتی گۆڕان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ڕۆژی ده‌نگدانه‌که‌ تا کاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ هه‌ولێر و له‌ دهۆک ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی ده‌نگیان داوه‌ نه‌گه‌یشـتبۆوه‌ 55% به‌ڵام له‌ کاتژمێر شه‌شه‌وه‌ کاتێـک ماوه‌ی ده‌نگدان بۆ یه‌ک کاتژمێر درێژکرایه‌وه‌ ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران گه‌یشـته‌ نزیکه‌ی 80% واته‌ نزیکه‌ی 30% ده‌نگی زیاتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لیسـتی ده‌سه‌ڵاتدار خراوه‌ته‌ سـندوقه‌کانه‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 10:25 خوله‌كه‌.