به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له‌ دژی په‌که‌که‌ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا و عێراق کۆده‌بنه‌وه‌

کاربه‌ده‌سـته‌ باڵاکانی عێراق و تورکیا و ئه‌مه‌ریکا کۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ ڕێـکخسـتنی هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کورده‌ سه‌رهه‌ڵـداوه‌کانی تورکیا ئه‌وانه‌ی بنکه‌یان له‌ باکوری عێراقدایه‌.

وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌شـیر ئه‌ته‌لای له‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا میوانداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ کرد. ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکی سـتیڤن هه‌ممه‌ر و وه‌زیری ئاسایشی نیشـتیمانی عێراقی شیروان ئه‌لوائلی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌کانیان کرد له‌ وتووێـژه‌کاندا.

ئه‌ندامه‌کان وتووێژیان له‌سه‌ر هاوکاریـیه‌کی نزیـکتر له‌ دژ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ کرد که‌ له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵه‌ تێرۆریسـته‌کاندایه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی کۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تیدا.

سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌که‌که‌ نزیـکه‌ی 25 سـاڵه‌ خه‌بات له‌ پــێناوی ده‌سه‌ڵاتداریـیه‌کی کوردی له‌ باشوری خۆرهه‌ڵاتی تورکیا ده‌که‌ن. ده‌یه‌ها هه‌زار که‌س له‌و شه‌ڕ و پـێـکدانانه‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌.

فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی تورکیاش به‌رده‌وام بنکه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ باکوری عێراق بۆردومان ده‌که‌ن.