نێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج میچڵ له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو کۆبۆوه له هه‌وڵـێـکدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه‌کانی نیشـته‌جێـکردنی ئیسرائیلیـیه‌کان له که‌ناری خۆرئاوادا.
هه‌ردوو ناوبراو له نووسـینگه‌ی به‌ڕێز ناتانیاهو له ئۆرشه‌لیم قودس کۆبوونه‌وه تا وتووێژ بکه‌ن له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کان بۆ هێنانه دی ئاشـتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا.
واشـنتن ده‌ڵێت پـێویسـته ئیسرائیل بونیادکردنی نیشته‌جێکان ڕابگرێت بۆ هێنانه دی ئاشـتی، به‌ڵام ئیسرائیل گوتوویه‌تی پـێویسـته له بونیادکردن به‌رده‌وامبێت بۆ ڕێـدان به گه‌شه‌دانی سـروشـتی نیشـته‌جێـکاندا.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی میچڵ له‌گه‌ڵ ناتانیاهو به‌شـێـکه له فشـارێـکی دیپـلۆماتی نوێی ئه‌مه‌ریکا بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی ئیسرائیل و عه‌ره‌به‌کاندا. گه‌شـته‌که‌ی بۆ هه‌رێمه‌که بریتی ده‌بێت له وتووێـژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سوریا و میسر و هه‌روه‌ها فه‌له‌سـتینیـیه‌کانیدشـدا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا جه‌یمس جۆنز ڕێبه‌رایه‌تی شـانده‌یه‌ک بۆ ئیسرائیل و که‌ناری خۆرئاوا ده‌کات، وه‌ک به‌شێـک له فشـارێـکی دیپـلۆماسی جودا بۆ هێنانه دی ئاشـتی. کۆشـکی سـپی له باره‌ی سه‌ردانه‌که‌یه‌وه گوتی که‌وا دره‌نگانێـکی دوێنێ گه‌یشـتۆته هه‌رێمه‌که.